ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ترەیلەری وەرزی دووەمی “House of the Dragon” بڵاوکرایەوە

ترەیلەری وەرزی دووەمی زنجیرەی “House of the Dragon” بەناونیشانی “Green Trailer” بڵاوکرایەوە.

لە ترەیلەرەکەدا تیشک خراوەتە سەر ماڵباتی تارگیریان کە شەڕی لە دژی کوڕەکەیان دایمۆن راگەیاندووە، لە دوای ئەوەی کوڕی شاژن لە وەرزی یەکەمدا دەکوژێت.

بڕیارە ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لە 16 حوزەیرانی ئەمساڵ لە تۆڕی ئێج بی ئۆ ماکس بڵاوبکرێتەوە.

لە وەرزی دووەمدا، 16 ئەکتەری بەشداربوو لە وەرزی یەکەم، لە وەرزی دووەمدا رۆڵدەگێڕنەوە و سێ ئەکتەری دڵخوازی بینەران لە وەرزی دووەم دوورخراونەتەوە، بەهۆی ئەوەی لەو وەرزەدا کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

پێشانگەی “تەمی بێ تابووت” بۆ هونەرمەند سارا تەڵایی لە هەولێر كرایەوە

ART