ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یاری دۆستانە.. بەڕازیل بە تاکە گۆڵێك شکستی بە ئینگلتەرا هێنا

لە یارییەکانی دۆستانەی نێودەوڵەتی و ئامادەکاریدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای وێـمبڵی ڕووبەڕووی بەڕازیل بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی سامبا توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە ئینگلتەرای خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا، زەردەواڵەکانی ئەمریکای باشوور باشتر دەرکەوتن، هەرچەندە هەردوو لا هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ مایەوە.

 

لە تایمی دووەم هەڵبژاردەی بەڕازیل بەردەوامبوون لەسەر ئاستەکەیان و هێرشیان بردە سەر گۆڵی بەرامبەر، تا لە خولەکی 80دا، یاریزان ئێندریک بە ئاسیستێکی ڤینیسیۆس تاکە گۆڵی یارییەکە و بەڕازیلی تۆمارکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. بروسیا دۆرتمۆند لەنێو یاریگا خۆی شکستی بە پاریس هێناو ناردەوە

sirwan

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

sirwan

پێکهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەی ریال مەدرید و مانچستەر سیتی

sirwan