ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی: عێراق بۆ دابین کردنی گەنم گەیشتە خۆبژێوی

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، عێراق لەبواری گەنم گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێویی و پێویستییان بە هاوردەکردن نییە.
محەمەد حەنوون گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی گوت، ئەو گەنمەی جووتیارەکانی عێراق بەرهەمی دەهێنن بەشی پێداویستیی وڵات دەکات و چی‌دیکە ناچارنین گەنم لە دەرەوەی وڵات هاوردەبکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، هێشتا لە ژمارەیەک پارێزگا لەوانەش دیالە، کەرکووک و نەینەوا وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران بەردەوامە و لەماوەکانی داهاتوودا سەرکەوتنی پرۆسەکە رادەگەیەنن.
ئاماژەی بەمەش کرد، وەزارەتی بازرگانی هەتا ئێستا دوو ملیۆن تۆن گەنمی لە جووتیاران وەرگرتووە و پێشبینی دەکەن تا کۆتایی پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم ئەو بڕە بگاتە حەوت ملیۆن تۆن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرە

سەڵاح

کار بۆ دامەزراندنی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین

بەهۆی پێکدادانی پاسێک و بارهەڵگرێک 32 کەس بوونە قوربانی

سەڵاح