ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆماری ئیسلامیی ئێران باڵیۆزی چینی بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە

ڕاگەیاندنەکانی ئێران بڵاویان کردەوە پاش بڵاوبوونەوەی کۆبوونەوەی هاوبەشی چین و ئیمارات کە تێیدا باس لە خاوەنداریی ئیمارات لەسەر سێ دوڕگەی ئێرانی کرابوو، باڵیۆزی چین لە تاران بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوە و نارەزایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێ ڕاگەیاندرا.
لەم دیدارەدا بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وڵاتانی کەنداو لە وەزارەتی دەروەی ئێران جەختی کردەوە ئەم سێ دوڕگەیە بەشێکی دانەبڕاو لە خاکی ئێرانن و حکوومەتی ئێران هەر جۆرە بانگەشەیەک لەسەر ئەم سێ دوڕگەیە لە لایەن هەر وڵاتێکەوە ڕەت دەکاتەوە بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران و پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی دەزانێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ فەلەستینییەکانی ڕەفەح دابین ده‌كات

سەڵاح

ئۆکرانیا: ٣٥ درۆنی ئێرانیمان لە دوو شوێن بەردایەوە 

یاسین

جولیان ئه‌سانژ ئازاد کرا

سەڵاح