ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگای بابل 1500 ملیار دینار بەهۆی گەندەڵییەوە لەدەست دەدات

پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت، پارێزگای بابل بەهۆی گەندەڵییەوە 1500 ملیار دیناری لەدەست داوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19/6/2024، پەرلەمانتار ئەمیر مەعمووری، رایگەیاندووە، پارێزگای بابل، تووشی تای گەندەڵی بووە، بەهۆیەوە 1500 ملیار دینار لە خەزێنەی گشتی پارێزگاكە لەدەست چووە.

روونی دەكاتەوە زەوییە بازرگانییە باشەكان دراون بە كەسە گرنگەكان، لەكاتێكدا، نرخی زەوییەكان بە ملیاران دینار دەكات.

دووپات لەوە دەكاتەوە زۆرێك لەوانەی سوودمەند بوون دەیانەوێت دۆخەكە بەردەوام بێت و بەبێ هیچ گۆڕانكارییە.

عێراق هەموو ساڵێك لە 10 دەوڵەتە گەندەڵەكانی دنیایە، شێرپەنجەی گەندەڵی بە هەموو پێكهاتە و جەستەی وڵاتەكە بڵاو بووەتەوە، هەروەها لە دوای 2003وە، زیاتر لە 600 ملیار دۆلار لەعێراق براوەتە دەرەوە و بەهەدەر دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەی كۆرمۆر: ئەم هێرشانە سووكایەتیكردنە بە سەروەریی عێراق

سەڵاح

474  کەس بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر ماڵ و شوێنکاری پەنابەرانی سووریا لە تورکیا دەستگیرکران

سەڵاح

کۆمپانیای Apple خزمەتگوزاری Siri زیرەکتر کرد

یاسین