ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیقار … بەڕێوەبەری ھەواڵگریی دژەتیرۆر کوژرا

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاند، بەڕێوەبەری ھەواڵگریی دژەتیرۆری زیقار، له‌ ناوبژییه‌كی دوو هۆزدا كوژرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو، عەمید شەلال جەھل، بەڕێوەبەری ھەواڵگریی دژەتیرۆری پارێزگای زیقار لەو کاتەی ھەوڵی داوە کۆتایی بە شەڕێکی نێوان دوو ھۆز لە قەزای ئیسڵاحی سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌ بھێنێت، کوژراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی كردوه‌ و ده‌ڵێت، ھەر کەسێک ئەو کردە تاوانکارییەی ئەنجام دابێت، دەستگیر دەکرێت و سزای توند دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌عره‌جی: رێگە نادەین لە خاکی عێراقەوە هێرشبکرێتەسەر وڵاتانی دراوسێ

سەڵاح

سەردانەکەی سوودانی بۆ ئەمەریکا لەناوەڕاستی مانگی داهاتوودا دەبێت

یاسین

پارتی چاكسازی توركمان :  بە شێوەیەکی ئاشکرا پێشێڵی مافی پێکهاتەکان کراوە

یاسین