ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نووری مالیکی داوا لە موقتەدا سەدر دەکات بێتەوە ناو کاری سیاسی

سەرچاوە شیعەکان لە عێراق رایانگەیاند، ناوبژیوانە نهێنییەکان پەیامێکییان بە موقتەدا سەدر داوە بۆ ئەوەی لە رێگەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە بێتەوە ناو کاری سیاسی.
سەرچاوەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی نووری مالیکی “ئەو کەسەیە کە دەستپێشخەری لە پەیوەندیکردن لەگەڵ رەوتی سەدردا کردووە، هەروەها لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ کەسایەتییە پەیوەندیدارەکان بە سەدر، کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی دیدگای خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و ئەو هەموارکردنانە ڕوون بکاتەوە”.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، مالیکی تاکە لایەنی شیعە نییە کە هەوڵی پەیوەندی لەگەڵ سەدر دەدات، بەڵکو سەرکردەکانی وەک عەمار حەکیم و هادی عامریش داوایان لێکردووە “پلانەکانی سەدر سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق بزانن”.
یەکێک لەو سەرچاوانە بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاند، “تا ئێستا ناوبژیوانە نەناسراوەکان پەیامیان لە نێوان چوارچێوە و رەوتەکەدا گەیاندووە، سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانی داهاتوو”، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە بۆچوونەکانی مالیکی و سەدر سەبارەت بە هەموارکردنە پێشنیار کراوەکان ڕەنگە تاڕادەیەکی زۆر یەکسان بن.
مالیکی باسی توانای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات و بەبێ ئەوەی یەکلاکەرەوە بێت، گوتیەتی ئەو بابەتە لەگەڵ ڕەوتی سەدر کراوەیە بۆ لێکۆڵینەوە.
سەرچاوەیەک لە ڕەوتی سەدرەوە دەڵێت، “مالیکی دڵنیایە لەوەی سەدر بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەکات، هەروەها ئاماژەی بە ناوبژیوانان کردووە کە ئامادەیە لەگەڵ سەدرییەکان بگەنە لێکتێگەیشتن لەسەر باشترین وەشانی یاسای هەڵبژاردن کە خزمەت بە گەڕانەوەیەکی بەهێزی سەدرییەکان دەکات”.
ئەو سەرچاوانە پشتڕاستیان کردەوە کە هێشتا مالیکی هیچ وەڵامێکی ڕاشکاوانە و ڕاستەوخۆی لەلایەن سەدرەوە وەرنەگرتووە، بەڵام نێوەندگیرییەکان دەڵێن: “ڕەنگە هەموارکردنە پێشنیار کراوەکان قبوڵکراو بن”.
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان: لابردنی کورسی کۆتاکان بڕیارێکی ستەمکارانەیە

یاسین

لە ماوەی شەش مانگدا سەدان پێشلکراویی مافی مرۆڤ کراون

سەڵاح