ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی ئادار، بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی كۆ ببێتەوە، بەپێی خشتەی كاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، یەكەمین تەوەری كۆبوونەوەكە، تایبەت دەبێت بە سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ ئەمەریكا و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، لەم تەوەرەدا گفتوگۆ لەلایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و ئەندامانی حكوومەتەكەی دەكرێت.

هەر بەپێی كارنامەكە، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی راپۆرتێكی تایبەت بە جێبەجێكردنی (ستراتیژی نیشتمانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق) كە پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنەكەوە پەسند كرابوو، دەخرێتە روو.

بەشێكی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت دەبێت بە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزیری داراییەوە هەنگاو و رێكارەكانی ئەمدواییانەی وەزارەتەكە و لایەنە پێوەندیدارەكان دەخرێنەڕوو، تایبەت بە مووچەی موووچەخۆرانی هەرێم لە ژێر رۆشنایی دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكان دەخرێتە روو.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاری نوێ لەبارەی سەرژمێری گشتی گەیشت

یاسین

پرۆسەی هەناردەکردنی پەتاتە بۆ ئیمارات دەستی پێکرد

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح