ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەندەلاوی: ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لە یاسای دادپەروەرانە دەکات بۆ کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە

موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لە یاسای دادپەروەرانە دەکات بۆ کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە و تۆڵەسەندنەوە لەوانەی دەستیان بە خوێنی عێراقیەکان سوور بووە.
ئەمڕۆ شەممە، 16-3-2024، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەوەکالەت لە یادی 36 ساڵەی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کارەساتی هەڵەبجە وەک شایەتحاڵی زیندوو بۆ ناشیرینی خوێناوی دەسەڵاتی دیکتاتۆری دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە ئازارێکی زۆرەوە یادی 36 ساڵەی ئەو کۆمەڵکوژییەی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە دژی دانیشتوانی شاری هەڵەبجە ئەنجامدا، بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە تەنانەت لەکاتی شەڕەکانیشدا بەکارهێنانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا قەدەغەیە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی هەزاران بێتاوانی بێ بەرگری کە زۆربەیان منداڵ بوون”.
گوتیشی: “ئەم کارەساتە وەک شایەتحاڵی زیندوو دەمێنێتەوە بۆ ناشیرینی و خوێناویی دەسەڵاتی دیکتاتۆری، هەروەها نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ئاشکرای بەها مرۆییەکانی دەکرد، جگە لەوەش ئەوە هێمایەک بوو بۆ جیهان کە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی کوشتن و کاولکاری و جینۆسایدی رژێمی دیکتاتۆرییە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، پاڵپشتی و پەرۆشی تەواوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دووپاتکردەوە بۆ دانانی هەر یاسایەک کە توانای بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەبێت، دادپەروەری بۆ کەسوکاری قوربانیانی خوێناوی دەستی حزبی بەعس و تۆڵەسەندنەوە لەوانەی دەستیان بە خوێنی عێراقییەکان سوور بووە.
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر

یاسین

دوو بڕیار لە ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای عێراقەوە

یاسین