ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگاری هەولێر…. ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر کۆنترۆڵ کرا

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێری ڕاگەیاند و
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: دوای کەوتنەوەی ڕووداوی ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد، چەند بریندارێک هەیە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەڵام خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان لە ڕووداوەکە نییە.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەسەر هێل بووە و نیگەرانی خۆی نیشانداوە لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕەکانی شاری هەولێر و بڕیاریشدرا لە بەدواداچوون بۆ هۆکارەکان و ڕێگریکردن لە حاڵەتی لەو شێوەیە بەردەوام بن…
لەبارەی قەبارەی زیانەکان، ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەکرد، لێكۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکرێت و قەبارەی زیانە ماددییەکانیش دەخەمڵێندرێت و دواتر ئاشکرا دەکرێت.
شەوی رابردوو ئاگرێک لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، پۆلیس، ئاسایش، تیمەکانی تەندروستی، زێڕەڤانی و شارەوانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ – سەنتەرى لاوانى لە بنەسڵاوە بەسەرکردەوە

دڵشاد

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

بەشە خۆراکی مانگانە گۆڕانکاری بەسەر دادێت

یاسین