ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە کاتی هەورە بروسکە ماڵێک ئاگر دەگرێت

 

ئافرەتێک لەکاتی ئامادەکردنی خواردن کە لە ژووری چێشتخانەکەی بووە و غازی داگیرساندووە، لەو کاتە هەورە بروسکە بەهێزەکە هاتووە، چێشتخانەکە دەبێتە یەکپارچە ئاگر.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٦ی٥ی٢٠٢٤ لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، ئافرەتێک لەکاتی ئامادەکردنی خواردن کە لە ژووری چێشتخانەکەی بووە و غازی داگیرساندووە، لەو کاتە بروسکە بەهێزەکە هاتووە، چێشتخانەکە دەبێتە یەکپارچە ئاگر و بەوهۆیەوە بەشێکی جەستەی دەسوتێت.

ئافرەتەکە ناوی (حەسیبە حەمەدئەمین )ە و تەمەنی ٦٠سالە، یەکێک لە کەسوکاری ئەو ئافرەتە بە ئاژانی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند،: لە رووداوەکە ئەو ئافرەتە زامدار بوو، پزیشک پێی راگەیاندووین کە %٢٠ جەستەی سوتاوە و ڕەوانەی هەولێر کراوە بۆ چارەسەری پێویست.

هەروەها ئەوەشیان روونکردەوە، کە تا ئێستا بۆیان روون نەبووتەوە کە رووداوەکە چۆن بووە، بەڵام لە کاتی هەورە بروسکە ئەم رووداوە روویداوە.

رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئەوەی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەمرۆ دووشەممە ئاگادار کراینەوە کە رووداوێکی سووتان هەیە لەگەڕەکی ڕاپەڕینی سۆران تیمەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکەو دەرکەوت بەهۆی لێچوونی غاز رووداوەکە روویداوە و تیمی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

قەدەغەکردن لە ١٤ ناوچەی شرناخ ڕاگەیەندرا

سەڵاح

دامەزراندنی بەگرێبەست لە هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

یاسین

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی بەغدا ده‌كات

یاسین