ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت ،بەداخەوە هەواڵی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێرم بیست .

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە ..

بەداخەوە هەواڵی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێرم بیست کە بەهۆیەوە جگە لە برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی و کارمەندی بەرگریی شارستانی، زیانێکی زۆری ماددیش بەر کاسبکارانی بازاڕەکە کەوتووە.

هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم و هاوخەمی کاسبکارانی ئەو بازاڕەم کە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌بێ لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە بکەن.

سوپاسی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، فریاکەوتن، پۆلیس، ئاسایش و تەندروستی دەکەم کە بەرپرسانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد و بەریان بە تەشەنەکردنی زیاتری ئاگرەکە گرت.
پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانه‌ و بەدواداچوونێکی هەمەلایەن بۆ ڕووداوەکە بکرێت، هەروەها کاسبکارانیش زیاتر پابەندی ڕێنمایییەکان و گرتنەبەری ڕێکارەکانی سەلامەت بن.

ئەم بازاڕە شوێنەوارێکی مێژوویی و سیمایەکی جوانی پایتەختی هەرێمی کوردستانە، بۆیە هەموو پشتیوانییەک بۆ هەرچی زووتر نۆژەنکردنەوەی، ڕادەگەیەنین.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 34 پاسەپۆرتی ساختەی پێبووە

سەڵاح

کەناڵێکی تایبەت بە کوردانی ئێزدی دەکرێتەوە

دڵشاد

شاندێکی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئه‌منییه‌كان دەکات

یاسین