ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان

بەرپرسێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکرن دەڵێ: زیاتر لە ٢٢ ھەزار کەس فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنیشینانیان پڕکردووەتەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ھاووڵاتییان لەکاتی کردنەوەی لینکی یەکەکان لەبەر نەبوونی مەرجی پێویست نەگەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی.

مەریوان مەلا حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: ئەو وادەیەی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی کرێنشینان دیار کرابوو کۆتایی ھاتووە و جارێکی دیکە وادەکە درێژناکرێتەوە، چونکە پێشتر بەرژەوەندی ھاووڵاتییان لەبەرچاو گیراوە و دوو جار وەزارەت وادەکەی درێژکردبووەوە، بەپێی دوایین ئامار ٢٢ھەزار و ٥٠٠ کەس بە تەواوەتی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە، ھەرچەندە ژمارەی ئەوکەسانەی سەردانی لینکەکەیان کردوە زۆرە، بەڵام بەھۆی ئەوەی مەرجی تەواویان تێدا نەبووە سەرکەوتوونبوونە لە پڕکردنەوەی فۆرمەکە.

مەریوان مەلا حەسەن گوتیشی: دوای پێداچوونەوەی ناوەکان و پشتڕاستکردنەوەیان لەلایەن فەرمانگە پەیوەندارەکان قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەڕێوەدەچێت، ئەویش ئەنجامدانی تیروپشکە بۆ ناوی ھاووڵاتییانی کرێنشین، زانیارییەکانیش لەلایەن تاپۆوە پشتڕاست دەکرێنەوە، لەبەر ئەوەی وەزارەت دەیەوێ کەسانی ھەژار سوودمەندبن.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەچەند شار و شارۆچکەیەک نۆ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییانی ھەژار و کرێنشین دروست دەکات و بەشێک لەو یەکانە بەرەو تەواوبوونە و بەشێکی دیکەشیان هێشتا کاریان تێدا دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگاداریەک لە وەزارەتی ناوخۆ

سەڵاح

ئەو دەستەسڕەی مێسی یەکەم گرێبەستی لە بارسێلۆنا لەسەر واژۆکرد بە ملیارێک و 400 ملیۆن دینار فرۆشرا

sirwan

حكوومەتی هەرێمی کوردستان بەتەنگ داوایەكی دیکەی هاووڵاتییانەوە دەچێت

یاسین