ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/2/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌منيدارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان‌، پيرۆزباييى يادى (30) ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندنى يه‌كگرتووى له‌ به‌ڕێزيان و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوو كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها ڕۆڵى يه‌كگرتووى له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستاندا به‌رز نرخاند

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌منيدارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان‌، سوپاس و پێزانينى خۆيان و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوويان بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران… ژمارەیەکی زۆر بە هۆی نەخۆشیی تالیسمیاوە مردوون

سەڵاح

وەیسی سەعید وەیسی: پارتی لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی كوردستان و عێراقیش حزبی یەکەمە

دڵشاد

ئاگادارییەک لە وەزارەتی ئەوقافەوە بۆ حاجییان

سەڵاح