ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیاتر لە پێنج هەزار فەرمانبەری دیکە لە ڕێگەی “هەژماری من” مووچەکەیان وەردەگرن

 

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 19-05-2024، 500 فەرمانبەری دیکەی دامودەزگانی حکوومەت لە ڕێگەی “هەژماری من”ـەوە مووچەی مانگی نیسانیان وەردەگرن.

بە گوتەی جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سبەی دووشەممەش، 20-05-2024، پێنج هەزار مووچە خۆری دیکە لە ڕێگەی  “هەژماری من”ـەوە مووچەکەیان وەردەگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش، 16-05-2024، مووچەی مانگی نیسانی  25 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێمی کوردستان کە زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون، بە شێوازی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی “هەژماری من”ـەوە دابەش کرا.

ئێستا 231 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەستن و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەکە دەبێتە نزیکەی هەزار ئامێر.

بە گوێرەی ئامارەکانی تیمی پرۆژەی “هەژماری من”، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 400 هەزار مووچەخۆری دامودەزگای جیاوازەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە پرۆژەکەدا کردووە؛ لەو ژمارەیە 200 هەزاریان کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 114 هەزار و 194 مووچەخۆری هەیە و کۆی مووچەی مانگانەیان دەبێتە نزیکەی 913 ملیار دینار.

هەواڵی پەیوەندیدار

فازل میرانی په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند

سەڵاح

راگەیاندراوێک لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتییەوە

دڵشاد

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پەیوندیی بە پارێزگاری ھەولێرە کرد

دڵشاد