ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئومێد خۆشناو پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی بۆ یانەى هەولێر دووپات دەکاتەوە

پارێزگارى هەولێر بۆ یانەى هەولێر، ئەوەى لە تواناماندا بێت، پشتیوان و هاوکارتانین و لەگەڵتانین.

ئەمرۆ یەکشەممە 2024.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى نوێى یانەى هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی بەبۆنەى دەستبەکاربوونیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ یانەى هەولێر دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: ” دەخوازین هەروەک چۆن یانەى هەولێر خاوەنى مێژوویەکى پڕشنگدارە و ناوێکى بەرزى هەیە، بە هەوڵى ئێوە و توانای یاریزانانى هەمیشە بەو شێوەیە بمێنێتەوە”.

گوتيشى: ” لەگەڵ ئەوەى تەواوى پاڵپشتیى و هاوکارى یانەکە و یاریزانانن دووپات دەکەینەو، دڵنیاتان دەکەینەوە ئەوەى لە توانامان دابێتدا، پشتیوان و هاوکارتانین و لەگەڵتانین، ئومێد دەکەین هەمیشە ئەنجامى باش بەدەستدەهێنن و سەرکەوتووبن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژماره‌یه‌ك کۆچبەری نایاسایی لە سەیدسادق دەستگیرکران

سەڵاح

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان وەڵامی چەند دەزگایەكی راگەیاندن دەداتەوە

یاسین

خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتنێکی تری بەدەستهێنا

sirwan