ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڵكۆڵین و گۆڕینی دیمۆگرافیای سلێمانی ده‌گیرێ

 

توانا ئه‌مین، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ له‌ سلێمانی، ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڵكۆڵین و گۆڕینی دیمۆگرافیای سلێمانی ده‌گرێ، كه‌ یه‌كێتی و كۆمپانیاكانی ده‌ستیان بە بڕینی شاخه‌كه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به‌ پڕۆژه‌ و به‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی بفرۆشنه‌وه‌.

توانا ئه‌مین، له‌باره‌ی بڕینی شاخی گۆیژه‌، ده‌ڵێ: دەستکاریکردنی چیاکانی نزیک شارەکان، ئیکۆسیستمی ناوخۆیی شارەکان تێکدەدەن، سەدان ئاژەڵ، هەزاران باڵندە، ملیۆنان زیندەوەری خاکەکە لەناو دەبەن و ئاوارەی دەکەن. لابردنی چیا و تەختکردنی مەترسیی بوومەلەرزە و ناسەقامگیریی خاکەکە زیاد دەکات، ڕێڕەوی سروشتی ئاوی ژێرزەوی تێک دەدات.

ئه‌و نووسه‌ر و وه‌رگێڕه‌ی سلێمانی، ده‌شڵێ: پرۆژەی نیشتەجێبوونی گەورە لەسەر شاخێک تۆبۆگرافیای شارەکە دەگۆڕێ، ڕەهەندی بینین کەم دەکاتەوە، بینا و کۆنکرێت هاوسەنگیی دیمەنی سروشتی تێک دەدات و هیچ کاتێک لە هیچ شوێنێکی دنیا بینا لە سروشت جوانتر نەبووە و نییە و نابێ. دەستکاریکردنی سروشت بەو قەبارە گەورە و بەرچاوەی چیایەک بکەیت بە بینا، ڕێڕەوی با دەگۆڕێ، کەشوهەوا تێک دەدات.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا، ڕایگه‌یاندووه‌: لە هەمووی گرنگتر، ئەم پڕۆژە زەبەلاحانە تێکدانی ژینگە و سروشت بۆ نیشتەجێکردنی خەڵکی هەژار دروست ناکرێ، تا خەڵک چاو بپۆشێ و بڵێ قەینا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمساڵ یازده‌ حاجیی ئێرانی گیانیان لەدەست داوە

سەڵاح

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی دهۆک دەکات

سەڵاح

نرخى نەوت دابەزی

یاسین