ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆکاری کشانەوەی کۆمپانیاکانی بواری وزە لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

سێشەممەی ڕابردوو، کۆمپانیای وزەی هۆڵەندی شێڵ، کشانەوەی خۆی لە پرۆژەی پیشەسازییە پترۆکیمیاییەکان ڕاگەیاند، کە بە “نەبراس” ناسراوە، هاوکات وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق دووپاتی کردەوە کە داوای لێبووردنی کۆمپانیاکە بۆ بەردەوامبوون لە پرۆژەکە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕینی سیاسەتی وەبەرهێنان لە پیشەسازییەکانی پترۆکیمیایی.

جۆن کرۆکەر، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای شیڵ، دەڵێت: لە کاتی سەردانەکەی محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هۆڵەندا، پیی گوتووە: کشانەوەی کۆمپانیاکەیان لەبەر گۆڕان لە پلانەکانی کۆمپانیاکە بووە.

کۆمپانیای “شێڵ”ـی هۆڵەندی یەکەم کۆمپانیا نییە لە وەبەرهێنانی وزەی عێراق بکشێتەوە، چونکە پێشتریش کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمەریکی لە کارکردن لە هەندێک کێڵگەی نەوتی باشووری عێراق کشاوەتەوە.

جگە لە کشانەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، سێ کۆمپانیای چینی لە چوارچێوەی خولی مۆڵەتدانی نەوتدا، داواکاریی کارکردنیان پێشکەش کردبوو.

ئەمەش پرسیاری زۆر لەبارەی هۆی ئەم کشانەوە و زیانە ئابوورییانەی کە لە ئەنجایمدا دروست دەبن، دەوروژێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران… لە ڕێوڕەسمی چوارشەممە سووریدا 14 کەس گیان لەدەستدەدەن و سه‌دانیش بریندار دەبن

سەڵاح

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانییەوە

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

یاسین