ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: بەدواداچوون بۆ دواكەوتنی مووچەی هێزە ئەمنیەکان دەكەین

جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە ئەركی حكوومەتی عێراقە پێش هەموو مووچەخۆرێك مووچەی هێزە ئەمنیەکان دابەش بكا و لەوانەش مووچەی هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی كوردستان، ئەوەی دەكرێ بە سیاسی كراوە و بۆ مەرامی سیاسی بەكاری دێنن.

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حكوومەتی عێراق مانگانە بەر لە كۆتایی مانگ مووچەی هێزە ئەمنیەکانی خۆی دابەش دەكات، ئەگەر جارێك دوو رۆژ دوا بكەوێ زیاتر نییە، بۆیە ئەركی حكوومەتی عێراقە پێش هەموو مووچەخۆرێك مووچەی هێزە ئەمنیەکان دابەش بكا و لەوانەش مووچەی هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی كوردستان، ئەوەی دەكرێ بە سیاسی كراوە و بۆ مەرامی سیاسی بەكاری دێنن، ئەگەرنا ناكرێ بەو شێوەیە مووچەی هێزە ئەمنیەکان مانگانە دوا بخرێ و بۆ هێزەكانی خۆشیان لە كاتی خۆیدا مووچە دابەش بكەن.

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری گفتوگۆی ئەو پرسە دەكەین و بەدواداچوونی بۆ دەكەین، ناكرێ بەو شێوەیە بەردەوام بێت و پێویستە مانگانە لە كاتی خۆی مووچە دابەش بكەن، چونكە ئەركی هێزە ئەمنیەکان زۆر قورسە و پارێزگاری لە ئاسایشی هاووڵاتییان دەكەن، بەڵام دیارە عێراق بە مەبەست ئەو كارە دەكا و پێویستە چارەسەر بكرێ و چیتر دووبارە نەبێتەوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بە فەرمانی مەسرور بارزانی لە بارەی باجەوە چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان درا

دڵشاد

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە روونکردنەوەیەک دەدات

یاسین

ڕاگەیا‎ندراوێک لە مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای ‎کەرکووک-گەرمیان

گوران