ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کونسوڵى گشتى تازەى تورکیا لە هەرێم دەستبەکاربوو

بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتى تازەى تورکیا لە هەرێم رۆژى سێشەممە 28/5/2024 بەڕێز ئەرمان تۆپچو کۆنسوڵی گشتی تازەى کۆماری تورکیا لە هەرێم بەیاوەرى شاندێک سەردانى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و لە لایەن سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی فەرمانگە پێشوازی لێکرا.

دزەیی پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتیی تازەى کۆماری تورکیا لە هەرێم کرد و هیوای سەرکەوتنى لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست. هاوکات پاڵپشتیی تەواوی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى خستەڕوو بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکرنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە سوود و قازانجی هەردوولا.

تۆپچو خۆشحاڵى خۆى نیشاندا کە لەهەرێمى کوردستان دەستبەکاربووەو هیواى خواست بتوانن ئاستى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا بگەیەننە قۆناغێکى پێشکەتووتر.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

یاسین

هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوردێکیان شەهید كرد

یاسین

هەڵمەتی دەستگیرکردنی سواڵکەرەکانی دەستیپێکرد

دڵشاد