ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەردی بناخەی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی قەسرێ دانرا

 

ڕۆژی 5ـی حوزەیرانی 2024 بە ئەمادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و کرمانج عزەت بەرپرسی لقی 26ـی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامی قەزای چۆمان و بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ، بەرپرسانی دیکەی حکومی و حزبی، لە مەڕاسیمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ ناحیەی قەسرێ دانرا.

لە مەڕاسیمەکەدا هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە گرنگی پرۆژەکە کرد و گوتی: ” ئامانجی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بواری ئاو و ئاوڕۆ دا سوود وەرگرتنە لە ئاوی سەر زەوی وەکوو سامانێکی نەتەوەیی.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بەشێکی وتارەکەی دا گوتی، “ساڵانێکە ئەو پرۆژەیە لە بەرنامەدا بوو ئێستا لە سەر دەستی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێ کردن”.

هەروەها گوتیشی”ئەو پرۆژەیەی کە ئەمڕۆ بەردی بناغەی دادەنرێت، پڕۆژەیەکی ستراتیجییە بۆ ناحیەی قەسرێ، خەڵکی ئەم ناوچەیە شایەنی خزمەتی زۆر زیاترن و پڕۆژەکان بەردەوام دەبن”.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی دا ئاماژەی بە گۆڕانی کەشو هەوا کرد و گوتی:  ئێمە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بابەتی پڕۆژەکانی ئاو هەوڵی جدیمان داوە، ئەوەی کە سەرف دەکرێت بۆ ئەو پڕۆژانە پڕۆژەی ستراتیجی بن کە بۆ داهاتوویەکی زۆر بتوانین سوودی لێ وەربگرین، ئەوەش بە سوود وەرگرتن لە ئاوی سەر زەوی، ئێمە هەموومان دەزانین بابەتی گۆڕانی کەش و هەوا کاری وای کردووە ئێمە ناتوانین زۆر پشت بە ئاوی ژێر زەوی ببەستین بۆیە هەوڵمان داوە ئەو پڕۆژانەی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە بورای ئاو جێبەجێ دەکرێن، پڕۆژەی ستراتیجی بن بۆ ئەوەی داهاتووی ئاوی ئەو ناوچەیە مسۆگەر بکەین.

پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی قەسرێ لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەژێر چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی 1,687,556,000 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران لەلایەن کۆمپانیای ( گەرەوان و سۆلاڤی باشوور ) جێ بەجێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ

یاسین

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

ده‌یان ئۆتۆمبێلی حكوومی لە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن

سەڵاح