ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ده‌یان ئۆتۆمبێلی حكوومی لە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن

 

فەرمانگەی پرۆتۆکۆڵی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بەپێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بۆ زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی 43 ئۆتۆمبێل بڵاو کردۆتەوە.

زیادکردنەکە لە ڕۆژی یەکشەممە، 9ی 6ی 2024، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە گەراجی فەرمانگەی پرۆتۆکۆڵ دەکرێت.

هەرکەسێك نیازی بەشداریکردنی هەیە، دەتوانێت سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران/ فەرمانگەی یاسایی/ بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە بکات، بەم مەرجانەی خوارەوە:-

1- دانانی چەکی پەسەندکراو بە بڕی 360 ملیۆن دینار.

2- ڕسوومات و خەرجییەکانی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە سەر ئەستۆی براوەی زیادکردنەکە.

3- فرۆشتنەکان بە نەختینەیی دەبێت و دیناری عێراقی وەردەگیرێت.

4- کڕیار پێویستە لە پێنج ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەکان بگوازێتەوە.

5- لە دوای ئەم ئاگادارییە، دەتوانن لە هەمان جێگەی ئاماژەپێکراو ئۆتۆمبێلەکان ببینن.

6- وەرگرتنی ڕێژەی 2٪ لە کۆی فرۆشتنەکە زیاد دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو کاندیدی کورد سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا مسۆگەرکرد

سەڵاح

لەسەرەتای مانگەوە تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

یاسین

‎پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە

گوران