ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوو کاندیدی کورد سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا مسۆگەرکرد

 بەپێی ئەنجامە بەراییەکان دوو کاندیدی کورد لە هەریەکە لە سوید و ئەڵمانیا سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا مسۆگەرکردووە.

پەیامنێری کوردستان٢٤ ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دوو کوردەی سەرکەوتنی بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا مسۆگەرکردووە بریتین لە ئەڤین ئێنجیر کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکرات لە سوید و ئوزلەم دەمیرەل کاندیدی پارتی چەپ لە ئەڵمانیا.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کۆتاییهات، تیایدا ٣٧٠ ملیۆن کەس بۆ هەڵبژاردنی ٧٢٠ کورسی مافی دەنگدانیان هەبوو.

حەوت کاندیدی کوردیش خۆیان بۆ چوونە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کاندید کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا و ڕووسیا لە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران نیگەرانن

یاسین

وه‌زيرى په‌روه‌رده‌: ئه‌زموونى خوێندنی پيشه‌يى هه‌ولێر ده‌گوازينه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئيداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان

یاسین

سەدر دەگەڕێتەوە نێو مەیدانی سیاسەت

یاسین