ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شه‌پۆڵێكی به‌هێزی بارانبارین روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

شارەزایەكی باواری كەشناسی، هۆشداری دەدات لەهاتنی شەپۆلێكی زۆر بەهێزی باران بارین كە “سەرتاسەری هەرێم و گەرمیان دەگرێتەوە و سەرەتای گەیشتنی شەپۆلەكەش چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت”.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 12_ی شوبات_ی 2024 شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاندووە:”شەپۆلێكی زۆر بەهێزی باران بارین بەڕێوەیە كە سەرتاسەری هەرێم و گەرمیان دەگرێتەوە، سەرەتای گەیشتنی شەپۆلەكە چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت و بۆ ڕۆژانی دواتر كاریگەری زیاد دەكات و كۆتایی هەفتە لوتكەی قوڵبونەوە و بەهێزیەكەی دەبێت كاریگەری ئەم سیستەمە تەڕ و داباراناویە جگە لەم شەپۆلە شەپۆلی دیكەشی بەدوادا دێت و بۆ ماوەیەكی باش لەسەر ناوچەكان دەمێنێتەوە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌”لەگەڵ زیاد بونی خێرایی با لەمەودای شەپۆلدا و وە ڕوودانی هەورە بروسكەی زۆر توندو تەرزەو لەگەڵ بارینی بەفر لەلوتكەی چیا بەرزەكان و ناوچە سنوورییەكان”.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،بۆیەكەمجارە لەمساڵدا هەردوو شەپۆلی دەریای سور و دەریای ناوەڕاست بەشێوەی بەفراوان و بەهێز پێكەوە دێن و یەكدەگرن و قوڵ دەبنە لەسەر تەواوی ناوچەكان، پێشبینی ڕێژەیەكی زۆر لەبارانی لێدەكرێت بەڕێژەی 50 ملیم تا 300 ملیم”.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Appleگۆرانکاری لە سیستەمیIOS دەکات

یاسین

دۆلار زیاتر دابەزی

یاسین

کۆمپانیای زۆم خەڵاتی باشترین بەرهەمی عێراقی بۆ بەرهەمی شیرەمەنی وەرگرتووە

سەڵاح