ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دكتۆره‌ نه‌هله‌ : تا ھەمواری یاسای بوودجە ناردنی پارە بەردەوام دەبێت

 پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق پێیوایە، ئەو لێدوانانەی لەلایەن ھەندێ پەرلەمانتارەوە دەدرێن گوایە چیتر پارە لە بەغداوە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان ناکرێت ھیچ بنەمایەکی بۆ نییە و دەشڵێ، تا ھەموارکردنەویە یاسایی بوودجە مانگانە ٦١٨ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێم دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچە.

 د. نەھلە ئەفەندی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ناردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراق خێرو منەت نیە، بەڵکو مافێکی یاسایی و دەستووری خەڵکی ھەرێمی کوردستانە، ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە مانگانە مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم ڕەوانە بکات، پێویستە ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بەردەوام بێت ھەتا یاسایی بوودجەی گشتی عێراق ھەموار دەکرێتەوە، چونکە ھەردوو حکوومەت لەسەر ناردنی پارەکە رێککەوتوون”.

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: “ھیچ پەرلەمانتارێک بۆی نیە قسە لەسەر رێگریەکانی ناردنی پارە لە بەغداوە بکات بۆ ھەرێمی کوردستان، ھاووڵاتیان و فەرمانبەرانی ھەرێم دڵنیا دەکەیەوە تا ھەموارکردنەوەی یاسایی بوودجە مانگانە پارە لە بەغداوە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بە مەبەستی دابەشکردنی مووچە”.

د. نەھلە ئەفەندی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: “حکوومەتی ھەرێم و پەرلەمانتارانی کورد بەردەوامن لەسەر زامنکردنی مافە داراییەکانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بڕیارە بەپێی رێککەوتنی ھەردوو حکوومەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەکاتی ھەموارکردنی یاسایی بوودجە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت، ئەو لێدوانانەی لەلایەن ھەندێ پەرلەمانتارەوە دەدرێن گوایە رێگر دەبن لەبەردەم ناردنی پارە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم ھیچ بنەمایەکی بۆ نیە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بەئاسایی ئیسرائیلی تێکشکاند پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

sirwan

راگەیندراوێک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر

یاسین

سێ كه‌س ده‌ستگیركران كه‌ بەناوی دەزگای خێرخوازی فێڵێكیان له‌ خه‌ڵك كردووە

سەڵاح