ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ كونسولى گشتیی نوێى به‌ريتانيا كرد

 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا به‌خێرهاتنى جه‌يمس گۆڵدمان كونسولى گشتيى نوێى به‌ريتانياى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ كاره‌كانیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ريتانيادا‌‌، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ گۆڵدمان خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و خوازياره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببات.

تاوتوێكردنى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق سەرقاڵی کڕینی سیستەمی دژە مووشەکیە

یاسین

بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان دابەش دەکرێت

یاسین

ڕووسیا: ھێرشێکی ئۆکرانیای بۆ سەر خاکەکەی پوچەڵکردووەتەوە، دەیان فڕۆکەیان خستۆتە خوارەوە

سەڵاح