ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەر یاسایەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ناساندنی ئێزدییەکان وەک نەتەوە دەربچێت نادەستورییە

 

لە دەستوری هەمیشەیی عێراق ئێزدی وەک یەکێک لە ئاینەکانی وڵات ناسێندراوە، بەڵام ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە داوا دەکرێت ئێزدی بکرێتە نەتەوەیەکی سەربەخۆ.

ڕێبوار هادی، سەرۆكی لیژنەی یاسای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تا ئێستا ئەو پڕۆژە یاسایە نەگەیشتووەتە لیژنەكەیان بۆ ئەوەی تاوتوێی بكەن.

یادگار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسای لە ئەنجومەنی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تەنها لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی دەستورەوە دەتوانرێت ئێزدییەکان وەک نەتەوە بناسێندرێن، چونکە دەستور ئەوانی وەک ئاین ناساندووە، هەر یاسایەکیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ناساندنی ئێزدییەکان وەک نەتەوە دەربچێت نادەستورییە.

لە بڕگەی دووەمی ماددەی دووەمی دەستوری عێراقدا هاتووە، ئەم دەستورە گەرەنتی پاراستنی ناسنامەی ئیسلامی زۆرینەی گەلی عێراق دەکات، هەروەها گەرەنتی تەواوی مافە ئایینیەکانی هەموو تاکەکان دەکات بۆ ئازادی بیروباوەڕ و پراکتیزەکردنی ئایینی، وەک مەسیحی و ئێزیدی و سابیئەکان.

لە هیچ کام لە بڕگەکانی دیکەی دەستوری عێراقدا تایبەتمەندی نەتەوەیی بە ئێزدییەکان نەداوە وەک نەتەوەیەکی جیاواز لە عەرەب، کورد و سەرجەمی نەتەوانەی دیکەی لە عێراقدان.

ژمارەی ئێزدییەکان لە عێراق، بە نزیکەی 550 هەزار کەس مەزەندە دەکرا، بەڵام لە دوای هێرشەکانی داعشەوە لە مانگی ئابی 2014 بۆ سەر ناوچەکانیان نزیکەی 100 هەزار کەسیان عێراقیان بەجێهێشت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی رەشید سندی دەکات

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ د. عادل باخه‌وان ده‌كات

یاسین

گەنجێک لەلایەن براکەی دەکوژرێت

یاسین