ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گەنجێک لەلایەن براکەی دەکوژرێت

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بەڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند: كاتژمێر 10:00ی بەیانی لە سەیدسادق دوو برا دەبێتە دەمەقاڵەیان و لە ئەنجامدا یەكێكیان ئەوی دیكەیان بریندار دەكات، تاوەكو گەیشتن بە نەخۆشخانە بریندارەكە گیان لەدەستدەدات، تیمەكانی پۆلیسیش سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن.

لەو بارەیەوە، ناسیح عەلی خەیات، پوورزای كوژراوەكە: “دوای ئەوەی (ب. ع) دەیەوێت بچێت بۆ جەژنە پیرۆزە لە دایكی، بەڵام وریای برای رێگە نادات بیبینێت و دەبێتە دەمەقاڵەیان. (ب. ع) دەگەڕێتەوە ماڵی خۆی و دواتر بە چەكی M4 دەگەڕێتەوە و تەقە لە براكەی دەكات و سێ فیشەكی لێدەدات.”

ناسیح عەلی خەیات، سەبارەت بە كێشەی ماڵی پووری وتی، كێشەكە “لەسەر خانوویەكی بچووكی وەرەسەیە كە 10 ساڵە ئەو كێشەیە بەردەوامە و دوای چەندجارێك هەوڵدان، نەتواندرا چارەسەر بكرێت، ئەمڕۆ وریا بەهۆیەوە كوژراوە.

بەپێی زانیاییەكان بكوژ كارمەندی هێزە ئەمنییەكانە، پلەی هەیە و تاوەكو ئێستا دەستگیر نەكراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی زێڕ بەرزبونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەیەکى کەمى تومارکرد

یاسین

ئێران بیر لە گواستنەوەی پایتەخت لە تارانەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەکاتەوە

یاسین