ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندێکی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد گەڕانەوە .

دوای مانەوەیان بۆ ماوەی هەفتەیەک لەشاری بەغدا و بەشداریان لە خولی یەکخستنی رێکارەکانی دارایی لە نێوان وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لەسەر داوای دەستەی ڕاوێژکارانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٢/١٥ شاندی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییان بەسەردانەکەیان هێناو گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ بەغداد شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵیان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەت، د. جەمیل ثاجب یوسف پێشوازیان لێ کرا،

لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی تیمە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی یەکخستنی ڕێکارە داراییەکانی هەردوو وەزارەت و بەرزکردنەوەی هاوکاری هاوبەش و هەوڵەکان بۆ هەماهەنگی زیاتر بە ئامانجی چارەسەرکردنی ناکۆکی دارایی نێوان هەردوولا، دواتر شاندی هەرێمی کوردستان بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەسەرکردەوە و بەرچاوڕوونی تەواویان پێدرا لەو گۆڕانکارییە تەکنیکی و ژمێریاریانەی ئەنجامدراون.
دوای تەواوبونی خولەکە ئەندامانی شاندی هونەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوانامەی بەشداریان پێ بەخشرا.

شایەنی باسە شاندی هونەری حکومەتی هەرێمی کورستان پێکهاتبوون لە نوێنەرانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری و نوێنەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

سەڵاح

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەنقەرە دەکات

سەڵاح

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دامەزرا

یاسین