ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک… ڕاگەیاندنى ئامارى گشتیى سەرجەم ئەو شوێنانەى کە تابلۆکانیان کردووە بە کوردى

لە سەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو گرنگیدان بە زمانی دایک و پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان و پاڵپشت به‌ یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014 و ئەنجامدانى کارى پێویست بۆ گۆڕین و نووسینی تابلۆکان بە زمانی کوردی لە سەرجەم شوێنە بازرگانیى و گشتییەکان، دواى وەرگرتنى ڕێوشوێنى پێویست و جێبەجێکردنى فەرمانى جەنابى سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە 2023.2.25 سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانى سنوورى پارێزگاکەمان ڕاسپێردران، لە چوارچێوەى هەڵمەتێکى نیشتیمانیدا و لە ڕیگەى تیمەکانیانەوە هەموو شوێنه‌ گه‌شتیاریی و گشتييه‌كان و دامەزراوەکانی ترى کەرتی تایبەت، ئاگادار بکرێنەوە، پابەندی بڕیارەکەبن و تابلۆی شوێنەکانیان بگۆڕن بۆ کوردی.

سوپاس بۆ ئەو هاوڵاتی و کاسبکارانى هەولێر، کە هاوکار و هەماهەنگ بوون بۆ سەرخستنى هەڵمەتەکە و پابەند بوون بەبڕیارەکان، دەستخۆشیش لە تەواوى فەرمانگە پەیوەندیدارەکانى سنوورى پارێزگاکەمان دەکەین کە لە ماوەى ساڵى ڕابردوودا تاوەکو ئەمڕۆ هەڵمەتى نیشتیمانى نووسین و گۆڕینى تابلۆکان بۆ کوردى دەرەنجامى باش و دڵخۆشکەرى هەبووە و توانراوە لەو ماوەیەدا (4664) “چوار هەزار و شەش سەد و شەست و چوار” شوێن پابەندى بڕیارەکەبن و تابلۆکانیان بگۆڕن بۆ زمانى دایک و (155) “سەد و پەنجاو پێنج” شوێنیش بەهۆى پابەند نەبوونیان بە بڕیارەکەوە سزابدرێن، لە ئێستادا لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بە ڕوونى هاوڵاتی و هاوشاریان و گەشتیاران هەست بەو گۆڕانکارییە دەکەن و ئەوەش بۆتە ماییەى خۆشحاڵى هەموو لایەک.

وێڕاى ئەوەى بەبۆنەى ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک، پیرۆزبایی لە گشت نه‌ته‌وه‌ و گه‌لانى جیهان و عیراق و کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت به‌تایبه‌تى به‌ “كورد، توركمان، سریان و ئه‌رمه‌ن”ه‌وه‌ ده‌كه‌ین، جارێکى دیکە جەخت لە بەردەوام بوونى هەڵمەتى نیشتیمانی گۆڕین و نووسینی تابلۆکان بە زمانی کوردی دەکەینەوە و سەرجەم خاوەن “دوکان، چێشتخانە، هوتێل، مارکێت، ڕێستورانت، کۆمپانیا و شوێنە گشتییەکان”ى ترى سنوورى پارێزگاى هەولێریش ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی تاکو ئێستا تابلۆکانیان نەکردۆتە کوردی، پابەندی بڕیارەکەبن و وەک ئەرکێکى نیشتیمانیی تابلۆی شوێنەکانیان بگۆڕن بۆ کوردی، بەپێچەوانەوە هەرکەس و خاوەن شوێنێک تابلۆكانی نه‌گۆڕێت، ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە.

پارێزگاى هەولێر
2024.2.21

هەواڵی پەیوەندیدار

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان کەمپینی هاریکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکەی شاری دهۆکی راگەیاند

سەڵاح

ھەژماری من ھەنگاوێکە بۆ بوونیادنانی حکوومەتی ئەلیکترۆنی

یاسین

پەرلەمانتارێکی پارتی: ڕەزامەندیمان لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە گوندەکان وەرگرت

دڵشاد