ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎كلارا عودیشۆ: بڕیاری دادگایی فیدرالی دژی مافەكانی كەمە نەتەوەیەكان بوو

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەلێت بریارەكەی دادگای فیدرالی عێراق بۆ نەهێشتنی كورسی كۆتا لە پەرلەمانیكوردستان بریارێكی شۆڤێنی و دوربوو لە هەموو مافەكانی پێكهاتەكان ئەمە پرۆسەی سیاسی لاواز دەكات بە هەموو شێوەك دژی ئەمبڕیارەین سەركۆنەی دەكەین .

كلارا عودیشۆ ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی كلدانی سریانی ئاشوری بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسیراگەیاند ئێمە بە هەموو شێوەك دژی بریاری دادگایی فیدرالین عێراق دەیەوێت لە رێگای ئەو دادگایەوە ئەو پرۆسە دیموكراسیەی بەپێكهاتەكان دراوە نەهێلێت ئەمەش دژی هەموو مافەكانی پێكهاتەكانە بۆیە شەرمەزار دەكەین دژی ئەو بڕیارەین .

كلارا عەودیشۆ گوتیشی هەندێ لایەنی كوردی هاوكاری دادگای فیدرالیان كردووە بۆ دەرچواندنی ئەو بریارە ئەمەش ئاشكرایە كە ئەولایەنانە هەموو كات دژی دیموكراسی مافەكانی پێكهاتەكانن ئەوان حەز بە پرۆسەێكی دیموكراسی ناكەن هەر بۆیە بەردەوام لە هەولیئەوەدابوون مافی پێكهاتەكان نەدرێ كورسی كۆتا نەمێنێت .

كلارا عەودیشۆ گوتیشی لە عێراق هەزاران كێشەو گرفت هەیە سالانە بە ملیۆنان دۆلار گەندەلی دەكرێت دادگای فیدرالی پێویستبوو لەسەرئەمانە بێدەنگ نەبێت نەك بێت مافی كەمە نەتەوەكان پێشێل بكات .

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا لە هەوڵەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە رۆژئاوای کوردستان نیگەرانە

سەڵاح

ئەمڕۆ هەڵبژاردنی گشتی لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت

سەڵاح

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە سەرتاسەری سووریا نزیکەی 220 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون

سەڵاح