ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت

بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 24 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو رایگەیاند:  سبەی یەك شەممە 25- 2- 2024 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا لە هەندێ ناوچەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران و خێرایی با-ش چاڵاك دەبێت و ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ لە ناوچەكانی سلێمانی و كەركوك و گەرمیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا،لە ئێوارەی رۆژی یەك شەممەوە بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیری كاریگەری لەسەر ناوچەكەماندا دەبێت و خێرایی با چاڵاك دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و كەركوك و ئیدارەی گەرمیان .

دەشڵێت: لە رۆژی دووشەممەوە پلەكانی گەرما  ڕوو لە نزم بوونەوە دەكات كە تێیدا بەرزترین پلە ( 4 – 6 ) پلەی سیلیزی دادەبەزێت و نزمترین پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكان دەگاتە سفری سیلیزی  و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان .

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووە

یاسین

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە و ئەکیتۆ

یاسین