ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ۲٥ی۲ی۲۰۲٤، “ئالان حەمەسەعید ساڵح”، وەزیرى پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەرێزان ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و نوێنەری گشتیی رێکخراوی “UNICEF و UNHCR” لە عێراق و نوێنەری دەزگای سترلینگ و نوێنەرانی رێکخراوەکان “Intersos , People In Need, Save the children children international ” و بريكارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و بریکاری وەزارەت و راوێژکاران و بەرێوەبەرگشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و مامۆستایان، وەزارەتی پەروەردە پلاتفۆڕمی ئی- ڕاهێنان و ئی -کتێبخانە ڕاگەیاند.

شایەنی باسە، دوابەدوای کارکردن بە سیستەمی ئەلیکترۆنی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بنیادنانی حوکمەتێکی ئەلیکترۆنی، وەزارەتی پەروەردە لە کابینەی نۆیەمدا زۆرترین هەنگاوی لەو چوارچێوەیەدا هاویشتوە و هەموو پلاتفۆڕمەکانی “ئی” تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن و پڕۆگرامەکانی خوێندن و قوتابخانە و باڵەخانە و پڕۆگرامەکان و مامۆستایان و قوتابییان ڕاگەیاندوە و ئەمڕۆش هەردوو پلاتفۆڕمی تایبەت بە ئی- ڕاهێنان و ئی- کتێبخانە ڕاگەیاندرا.

لەمەراسیمەکەدا هەریەک لە بەرێزان وەزیری پەروەردە و نوێنەری رێکخراوی سترلینگ و نوێنەری رێکخراوی یونیسێف وتاریان پێشکەش کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا لە پشت‌گیری‌کردنی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت

یاسین

وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێکردنی دیاری کرد

سەڵاح

رێنوێنییە شەرعی و کارگێڕییەکان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان بڵاوكرایه‌وه‌

سەڵاح