ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هەولێر … کۆنفرانسی توانا سازیی هێزی کار، تایبەت بە ڕەخساندنى هەلى کار ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.2.27، بە ئامادەبوونی کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جه‌يمس گۆڵدمان، كونسولى گشتیى بەریتانیان لە هەولێر و نوێنەرى ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری شاری هەولێر، کونفرانسێکی تایبەت بە توانا سازیی هێزی کار، سەبارەت بە ڕەخساندنى هەلى کار و پاڵپشتىى دارایی بۆ گەنجان، لە لایەن ڕێکخراوی توانا سازیی ئافرەتان ئەنجامدرا.

لە کۆنفرانسەکەدا، تیشک خرایە سەر ئەوەی کە ئافرەتان نیوەی زیاتری هێزی کارکردن پێکدەهێنن، هەرێمی کوردستانیش لە پێدانی دەرفەتی کارکردن و وەبەرهێنان کار ئاسانی زۆریانى پێشکەش کردووە و هەلی کارى زۆر ڕەخسێندراوە بۆ ئافرەتان لە هەموو بوار و دەرفەتێکدا، بەراورد بە ناوەڕاست و خوارووی عێراق، دەستی کاری ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان لە زیادبوون دایە.

جێگەی باسە، لەم چەند ساڵەی دواییدا دەرفەتی کار بۆ ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، گرنگی زیاتری پێدراوە، جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پلە و پۆستیان پێدراوە، لە کەرتی تایبەت و پڕۆژەکانیش گەلێک ئافرەت هەن سەرپەرشتیار یان بەڕێوەبەرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

شای ئەردەن سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

دڵشاد

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە گەیشت

یاسین

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە کۆبوونەوەدان

سەڵاح