ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکار و یاریدەدەرانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2/26، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن ، لە سێ کۆبوونەوەی جیادا، لەگەڵ هەر یەک لە باربارا ليف ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك،عەزرا زییا بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و جیۆفری پیات یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال ، هەتوەها دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێشخستنی کەرتی وزە لە هەرێم تاوتوێ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاڕکێکی گەورە لەهەولێر دروست دەکرێت

یاسین

کەشناسی: لێزمەباران و هەورەبروسکە بەردەوام دەبێت

سەڵاح

پەیامێکی سەرەخۆشیی لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین