ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: زانکۆی شنگال دەکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە بە ھەوڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەڕێگەی حکوومەتی عێراق کار دەکەین بۆ کردنەوەی زانکۆی شنگال، لە قۆناغی یەکەمیشدا چوار کۆلێژی لێ دەکرێتەوە.

مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە ھەوڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەڕێگەی حکوومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ کار دەکەین بۆ کردنەوەی زانکۆی شنگال، داواکاریەکە دراوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری خوێندنی باڵا، ڕەزامەندی لەسەر داوە لە ناوچەی گرزرگا لە ناحیەی سنوون وەزارەتی دارایی پارچە زەوییەکی هەیە ٢١٠ دۆنمە، ١٥٠ دۆنم دەکرێتە بینای زانکۆی شنگال کە لە قۆناغی یەکەمیشدا چوار کۆلێژی لێ دەکرێتەوە، هەریەک لە کۆلێژی ئەندازیاری، کۆلێژی کشتوکاڵ، کۆلێژی پەروەردە و ڤێتەرنەرینە.

هەروەها مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پڕۆژەکە دەکرێتە تەندەر و دەدرێتە کۆمپانیایەک بۆ ئەوەی بە زووترین کات دەست بە دروستکردنی بکرێت، جگە لەوەی کە حکوومەتی عێراق بە دروستکردنی زانکۆکە ھەڵدەستێت وڵاتانیش ھاوکاری ماددی دەکەن لەوانە یوئێن، تا ئێستا حەوت ملیۆن دۆلار کۆکراوەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت پارەی دیکەش کۆبکرێتەوە و لە ماوەی سێ ساڵدا تەواو دەکرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێکی دیکەی گرنگ لە بەرژەوەندی پیشەوەران درا

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات

دڵشاد

له‌ سعوودیه‌ كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی حاجییانی ونبوو دەكرێت

سەڵاح