ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوو قوتابخانەی نوێی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری بەردەڕەش کرایەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٦ی ٣ی۲۰۲٤،”ئالان حەمەسەعید ساڵح” وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر “عەلی تەتەر” پارێزگاری دهۆک، و قائیمقامی قەزای بەردەڕەش و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک و بەرێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش، دوو قوتابخانەی نوێی (۱۲) پۆلی لەسنووری قەزای بەردەڕەش کردەوە.
دوای کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌، هەریەک لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆک یەکە یەکە ژوور و هۆڵەکانی خوێندنی قوتابیان و بەشەکانی تری قوتابخانەکەیان بەسەر کردەوە دواتر لە نزیکەوە گوێبیستی ڕاو و پێشنیاری بەڕێوەبەر و مامۆستایان بوون.
شایەنی باسە هەردوو قوتابخانەکە لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆک بە گوژمەی (١،٠٠٦،٣٠٦،٠٠٠) یەک ملیار و شەش ملیۆن و سێسەد و شەش هەزار دینار، خرایە بواری خزمەت بۆ مامۆستایان و قوتابیانی دەڤەرەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی 16مین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر دەكرێتەوە

یاسین

پشتیوان سادق: ئەوەی لەسەر حكوومەتی هەرێم بووە بە زیادەوە جێبەجێ كردووە

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح