ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

 

شارەزایانی کەشناسی رایدەگەیەنن کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارین و هەورەبرووسکەی توند و تەرزە سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە هاشێوەی شەپۆلەکەی ناوەڕاستی مانگی رابردووە و لە هەندێ ناوچە مەترسی لافاوی لێ دەکرێت.

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرای دەکات کە بەگوێرەی نوێترین گۆڕانکاری کەشوهەوا و سەنتەرری کەشناسی ئەوروپی لە نێوان 16/3/2024، بۆ 20/3/2024، لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پەستان لە ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور و هاتنی بڕی شێی پێویست لە زەریای هیندییەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبرووسکەی بەهێز ڕوو لەسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەوەشی ئاشکرا کردکە پێشبینی بارانبارینی زۆرباش بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بێ جیاوازی، تەنانەت لە هەندێک ناوچه مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە بەهۆی زۆری بارانی بەلێزمەوە.

هەروەها روونیشی کردووەتەوە کە لەڕۆژی سێشەممەوە بەرزە پەستانێک ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە تاوەکوو ڕۆژی هەینی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی

یاسین

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى عێراق كۆبووه‌وه‌

دڵشاد