ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگاری دهۆک: کاروانی ئاوەدانی بەردەوام دەبێت

پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی بۆ پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئاکرێ دانا و دەڵێت، “سەرەڕای ئەو کۆسپانەی بۆمان دروستدەکرێن، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کاروانی ئاوەدانی بەردەوام دەبێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە، 12-03-2024، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک سەردانی قەزای ئاکرێ کرد و بەبۆنەی ساڵیادی راپەرینی ئاکرێ لە دژی رژێمی بەعس، بەردی بناغەی بۆ پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری شارەکە دانا.

پارێزگاری دهۆک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار بەردی بناغەمان بۆ پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری شاری ئاکرێ دانا. لە رۆژانی داهاتوودا دەگەڕێینەوە و بەردی بناغە بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەکانی ئاکرێ دادەنێین”.

 

پارێزگاری دهۆک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، “هەر وەکو پێشتر گوتوومانە، دڵنیایی دەدەمە خەڵکی خۆمان لە سنووری پارێزگای دهۆک لەمەودوا هەموو هەفتەیەک یان هەندێک پڕۆژە دەکرێنەوە یان بەردی بناغە بۆ هەندێک پڕۆژەی دیکە بەبێ جیاوازی لە سنووری هەموو قەزا و ناحیەکان دادەنێین”.

هەواڵی پەیوەندیدار

رخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندابە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

دڵشاد

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین