ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە بەغدا بە نارنجۆك هێرش كراوەتەوە سەر ماڵێك و سێ كەس بوونە قوربانی

 

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی 3ی 2023، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندووە، لە بەغدا بە نارنجۆك هێرش كراوەتەوە سەر ماڵێك، سێ كەس بریندار بوون.

میدیا عێراقییەکان ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە، کە هێرشەكە لەلایەن ماتۆرسكیلەوە كراوە و سەرچاوە ئەمنییەكە روونی كردووەتەوە، رووداوەكە بەهۆی ناكۆكیی عەشائیری بووە و یەكێك لە بریندارەكانیش ئافرەتە.

لەچەند ساڵی رابردوو، کێشە و شەڕی عەشائیری، لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووی عێراق، بە بەرادەوامی روو لە زیادبوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازیی له‌ باڵيۆزى توركيا دەکات

سەڵاح

لە کەربەلا دەست بەسەر بڕێکی زۆری پارەی ساختە دا گیرا

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى ئه‌نفالدا

یاسین