ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پۆلیانسکی: ئۆکرانیا شانازی بەکوشتنی ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیا دەکات

دیمیتری پۆلیانسکی جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بە ئاشکرا شانازی بە تێوەگلانی خۆی لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیا دەکات.

 پۆلیانسکی لە کۆبوونەوەی 46مین دانیشتنی کۆمیتەی زانیاری لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: ئەو کوشتنە دڕندانەیەی کە ڕۆژنامەنووسانی ڕووسی دەکەنە ئامانج، بە شێوازی تیرۆریستی ئەنجام دەدرێن.

 پۆلیانسکی ئاماژەی بەوەشکرد: لەسەر دەستی دەزگا ئەمنییەکانی ئۆکرانیا و بریکارەکانیان، ڕۆژنامەنووس داریا دوگینا، پەیامنێری جەنگ ڤلادلێن تاتارسکی (ماکسیم فۆمین)، پەیامنێری سەربازی نۆڤۆستی، ڕۆستیسلاڤ ژوراڤلیۆڤ و پەیامنێری کەناڵی ڕووسیا 24، بۆریس ماکسودۆڤ کوژران، هەروەها نووسەر و سیاسەتمەدار زاخار پریلێپین بە شێوەیەکی موعجیزەئاسا لە هێرشی تیرۆریستی ڕزگاری بوو.

 پۆلیانسکی گوتیشی: “سەرکردە ڕۆژئاواییەکان، بە ئەنقەست چاویان لە هەموو ئەم تاوانانە کوێرکردووە کە کیێڤ ئەنجامی دەدات“.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

لیژنەکا بلند ب سەروکاتیا پارێزگارێ دھۆکێ ھاتە پێک ئینان بۆ بەرھەڤیێن ئەنجامدانا سەرژمێری یا گشتی

سەڵاح

جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.. جەنگەکە لە بەڕژەوەندی ئینگلتەرا کۆتاییهات

sirwan