ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و نەوتى خاوى برێنت دابەزیوە و تەکساسى ئەمەریکیش بەرزبوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت گەیشتە 88 دۆلار و 29 سەنت بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 38 سەنت دابەزیوە.

نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی گەیشتە 83 دۆلار و 44 سەنت و بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 72 سەنت بەرزبوەتەوە.

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەردەوامدەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت بە پارێزراوی ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئەگەرى تاوە باران و هەورە تریشقە هەیە

یاسین

ئومێد خۆشناو پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی بۆ یانەى هەولێر دووپات دەکاتەوە

یاسین

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا و ئێراندا هه‌یه‌، ئەمەریکا هۆشداری داوەتە وڵاتێكی ئه‌فریقی

سەڵاح