ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كارمه‌ندی ماركێتێک ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات و گیان لەدەست دەدات

لە پارێزگای سلێمانی کارمەندی مارکێتەکە کاتێک دەزانێت لەلایەن سەرپەرشتیارەکەیەوە تۆمەتی ئاڕاستە کراوە و ناوی زڕاوە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دەچێتە شاخی گۆیژە به‌نزینی به‌خۆیدا كردووه‌ و ئاگر لە جەستەی بەردەدات و لەسەدا حەفتای جەستەی دەسووتێت، پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە، بەھۆی زۆریی ڕێژەی سووتاویەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەو مرێرد مندالەی کە تەمەنی 16 بۆ 17 ساڵ بووە، لە مارکێتێکی شاری سلێمانی کاری کردووە، بەھۆی ئەوەی بڕێک پارە لەنێو مارکێتەکە دیار نەماوە و ئەو گەنجە کارمەندی کاشێری مارکێتەکە بووە، لەگەڵ سەرپەرشتیارەکەی کێشەی بۆ دروست دەبێت، دواتر مرێرد مندالەکە دەچێت لەشاخی گۆیژە ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات، بەھۆی زۆریی ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە لە دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه‌ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، بە بڕیاری دادوەر، خاوەنی مارکێتەکە و سەرپەرشتیاری مارکێتەکە دەستگیر کراون، بەڵام خاوەنی مارکێتەکە بەکەفالەت ئازاد کراوە، لەئێستادا سەرپەرشتیاری مارکێتەکە بەند کراوە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس کەوتووە، کە بەھۆی دیارنەمانی بڕێک پارە لەنێو مارکێتێکی شاری سلێمانی، سەرپەرشتیاریی مارکێتەکە کارمەندی بەشی کاشێر بە دیارنەمانی پارەکە تۆمەتبار دەکات و پەلاماری کارمەنده‌کەی دەدات و قسه‌ی پێ ده‌ڵێ، ته‌له‌فۆن بۆ باوکی کارمەندەکه‌ش دەکات و دەڵێت، پارە لەنێو مارکێتەکە دیار نەماوە و کوڕەکەت لێی بەرپرسیارە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق.. پشووی فه‌رمیی جه‌ژنی قوربان ڕاگه‌یندرا

یاسین

ماموستایەکی ئایینی شاری بۆکان حوکمی ئێعدامی بۆ زیندانی هەتاهەتایی دابەزی

یاسین

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: 11 عێراقی لە لوبنان ئازاد کران

سەڵاح