ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یاریدەدەری پارێزگاری مووسڵ: لە شنگال زانکۆ دروست دەکرێت

 

یاریدەدەری پارێزگاری مووسڵ وتی، لە ناحیەی سنوون ١٦٦ دۆنم زەوی تەرخان کراوە بۆ ئەوەی زانکۆی شنگالی لەسەر دروست بکرێت، دەست بە ڕێکاری دروستکردنی زانکۆکە کراوە.

ڕەفعەت سمۆ، یاریدەدەری پارێزگاری مووسڵ، ئاشکرای کرد، لیژنەیەک لە پارێزگای مووسڵ کە ئێمەش یاوەری بووین سەردانی قەزای شنگالمان کرد و لە ناحیەی سنوون ١٦٦ دۆنم زەوی تەرخان کراوە بۆ ئەوەی زانکۆی شنگالی لەسەر دروست بکرێت، خۆی زەویەکە ٢١٠ دۆنمە، بۆیە زەویەکە ئامادەیە و ھیچ کێشەیەکی نییە و دەست بە ڕێکاری ئیداری دەکرێت، پێویستە ڕەزامەندی ١٤ فەرمانگە وەربگیرێ و دواتر بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بەرز دەکرێتەوە، بۆیە ئەو ڕێکارانە نزیکەی ساڵێکی پێویستە تاوەکو دەست بە دروستکردنی دەکرێت و بودجەکەش وڵاتی ئیمارات دابینی کردووە کە نزیکەی ١٠ملیۆن دۆلار دەبێت بۆ ئەوەی ئەو زانکۆیەی پێ دروست بکرێت.

باسی لەوەش کرد، لە قۆناغی یەکەم کۆلیژی کشتوکاڵ و کۆلیژی پەروەردە دروست دەکرێن و سەرەتا کۆلیژەکان سەر بە زانکۆی مووسڵ دەبن، دواتریش بە فەرمیی دەبێتە زانکۆیەکی سەربەخۆ بەناوی زانکۆی شنگال، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی باشە بۆ شنگال بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن زانکۆی خۆی و پێویست نەکات قوتابیان بچنە شارەکانی دیکە و لەزانکۆی شنگال بخوێنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوو بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان توانرا ڕەزامەندی وەربگرن بۆ ئەوەی زانکۆی شنگال دروست بکرێت.

 

KDP.info

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازاردا

دڵشاد

تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

دڵشاد

زیاتر لە 14 هەزار پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە

یاسین