ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حەماس داواکاری خۆی بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان پێشکەش بە میسر و قەتەر کردوە

 

 

حەماس بڵاویکردەوە کە داواکاری لە بارەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیل لەگەڵ ئیسرائیل پێشکەش بە قەتەر و میسر کردووە.

سەبارەت بەو پرسە حەماس لە كەناڵی خۆی لە تێلێگرام ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “بزووتنەوەکە لەسەر ئەو بنەما و بناغانەی بە پێویستی دەزانێت بۆ ئاشتەوایی، داواکارییەکی گشتگیری پێشکەش بە برایانی نێوەندگیر (میسر-قەتەر) کرد”.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە نێو ئەو داواکارییەی بزوتنەوەکە پێشکەشی کردووە دۆسیەی ئاڵوگۆڕی دیلیش هەیە و، حەماس هەردەم بەردەوام دەبێت لە پاراستنی مافەکانی گەلی فەڵەستین.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش هاتووە: “ئەم هەنگاوە بەشێکە لە بەردەوامی دانوستانەکان کە بە نێوەندگیری برایانی نێوەندگیر لە میسر و قەتەر بەڕێوەدەچن بۆ ڕاگرتنی هێرشی سەر گەلەکەمان لە غەززە، دەستەبەرکردنی هاوکاری بۆیان، گەڕانەوەی ئاوارەکان و کشانەوەی هێزەکانی داگیرکەر لە کەرتی غەززە”.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق … سەرژمێری دانیشتوانی دەرەوەی وڵات ناگرێتەوە

یاسین

لە دژی ناردنی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا، ڕووسیا هۆشداری دایە ژاپۆن

سەڵاح

لە بەحرکە… دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دروست دەکرێت

سەڵاح