ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بایدن: شومەر وتارێکی باشی داوە کە دەڵێت نەتانیاهۆ بووەتە بەربەست لەسەر ئاشتی

 

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی هەینی وتی ڕۆژی پێشوو “چەک شومەری” ڕابەری زۆرینە دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ” وتارێکی باشی ” داوە، شومەر لە وتارەکەیدا داوای لە ئیسڕائیلییەکان کرد هەڵبژاردن بکەن و بە توندی ڕەخنەی لە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو گرت و وەکو بەربەستێک لەبەردەم ئاشتیدا ناوی برد.

بایدن لە کۆشکی سپی کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە لێدوانەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی شومەر لە ئەنجومەنی سیناتدا، وتی ” وتارێکی باشی دا.”

وتی ” ئەو نیگەرانییەکی جددی دەربڕی، ئەوە نیگەرانی تەنها ئەو نییە بەڵکو نیگەرانی زۆرێک لە ئەمەریکاییەکانە.” وتیشی ستافەکەی پێشتر لە وتارەکەی شومەر ئاگادارییان کردووەتەوە.

ناکۆکی کەوتووەتە نێوان واشنتن و ئیسڕائیلی هاوپەیمانی نزیکییەوە سەبارەت بە چۆنێتی بەڕێوەچوونی جەنگەکە، بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەڵێن لە جەنگەکەدا هیچ گرنگییەک نەدراوە بە هاووڵاتییانی سڤیلی فەلەستینی.

ڕابەری زۆرینە دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا چەک شومەر کە جووە و ڕابەری پارتی دیموکراتەکانی بایدنە، ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە ئیسڕائیلییەکان کرد هەڵبژاردن بکەن و نەتانیاهو دووربخەنەوە.

وتی نەتانیاهو بەربەستە لەبەردەم ئاشتیدا و پێگەی ئیسڕائیل لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تێکدەدات. وتی ” ئیسڕائیل ڕزگاری نابێت ئەگەر قێزەون ببێت.”

پارتی لیکودی نەتانیاهو دەڵێت ڕای گشتی پشتیوانی لە سیاسەتەکانی نەتانیاهو کردووە.

وتی ” سیناتۆر شومەر پێشبینی لێدەکرێت ڕێز لە حکومەتە هەڵبژێردراوەکەی ئیسڕائیل بگرێت و بە کەمی نەزانێت. ئەمە هەمیشە ڕاستە، تەنانەت لە کاتی جەنگدا زیاتر ڕاستە.”

 

VOA

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Google کاتی کۆنگرەی دیاری کرد

یاسین

بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠١٣ەوە، سووریایی دەڕۆن بۆ حەج

یاسین

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە کۆبوونەوەدان

سەڵاح