ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەیاننامەی پارتی چاکسازیی تورکمان

ئیرادەی گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانیەوە زۆر لەوە بەهێزترە کە بە نادەستوری و نایاسایی بیانەوێ سیستەمێکی سەپێندراومان بەسەردا بسەپێنن.

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبۆوە و گرینگترین بڕیاری بەئاراستەی بەرژەوەندی گەل و کوردستانیدا كە پارتی نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەلبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت، وەک پێکهاتەی تورکمان و پارتی چاکسازی تورکمان سوپاسی هەڵوێستی نیشتیمانی جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دەکەین کە هەموو کات جەنابی سەرۆک سەنگەری بەرگری بووە لە پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان و هەمیشە کاری لەسەر پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان کردوە جەختی لە بەشداریان لە کۆی کایەی حکومرانی و پرۆسەی سیاسی کردۆتەوە.

١٨ی ٣ی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری دهۆک: لە نزیکترین کاتدا زیانلێکەوانی لافاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

سەڵاح

پێشبینی شه‌پۆڵێكی بارانبارین ده‌كرێت، هۆشداری ده‌درێت

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

سەڵاح