ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چوار جۆر سەوزە یارمەتی تەندروستی جەستە دەدەن

بەرگری لەش پارێزگاری لە تەندروستی جەستە دەکات بەرامبەر ڤایرۆس و میکرۆبەکان، بەرگری لەش لەگەڵ گەشەی منداڵ و هەرزەکاراندا لەگەڵ کاتدا گۆڕانگاری بەسەردا دێت و بەهێزتر دەبێت.

بەهێزبوونی بەرگری لەش بە دەرمان نابێت، بەڵکو بەهۆی ڤیتامین، کانزا و ماددە سوودبەخشەکانەوە دروست دەبێت، سیستمی خۆراکی ڕۆژانە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەرگری لەش هەیە، چوار جۆر سەوزەوات بەرگری لەش بەهێز دەکەن و یارمەتی تەندروستی جەستە دەدەن، ئەوانیش:

-بیبەری سوور
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری لە میکرۆب و ڤایرۆسەکان دەکات.

-گێزەر
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و دڵ دەکات، یارمەتی پاککردنەوەی جگەر لە ژەهرەکان دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە

-بڕۆکلی
یەکێکە لەو سەوزەواتەی دەوڵەمەندە بە ماددە سوودبەخشەکان ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆم، زینک، مەگنسیۆم و ئاسنی تێدایە.

پەتاتەی شیرین
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکانی تێدایە بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەهێز دەکات و یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنەوەیەک ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشی دڵ دەکات

lana

lana

تۆقین چییه‌ و كێن ئه‌وانه‌ی تووشی ده‌بن؟

lana