ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەیسی سەعید وەیسی: پارتی بەشداری لە ھەڵبژاردنێک ناکات بە نایاسایی و نادەستووری سەپێندرابێت

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە پارتی نا چێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان، ئەمەش ئەوەناگەینێ کە پارتی لەپرسی ھەڵبژاردن ترسی ھەبێت، لە تەواوی ھەڵبژاردنەکاندا پارتی ھێزی یەکەمی ھەرێمی کوردستان بووە.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان لە دامەزراندنیەوە وەک هیوابەخش و فریادڕەس ھاتە مەیدانی خەباتەوە، شارێگەی كوردایەتی وكۆلنەدان و بەرگریكردن و خۆراگریی لەناخی تاکی کوردا دروستکرد، بۆیەش پارتی بەقەد مێژوو و گه‌و‌ره‌یى و قوربانیدانى ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى لەسەرشانە‌، بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی، لە بارەی دۆخی ئێستای عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و چەند پرسێکی دیکە لە پێناو بەرژەوەندیی باڵای کوردستانە.

پارتی نا چێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان، ئەمەش ئەوەناگەینێ کە پارتی لەپرسی ھەڵبژاردن ترسی ھەبێت، چونکە ھەمیشە پارتی ئامادەی ھەڵبژاردن بووە، لە دوای راپەڕینی گەلی كوردستان لە 1991 لە شاری كۆیە بۆ یەكەمجار سەرۆک مسعود بارزانی بوو ڕایگەیاند كە پێویستە لە شەرعییەتی شۆڕشگێڕی بەرەو شەرعییەتی دەستووری بڕۆین و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بە ئازادی بژیت و بەهاكانی دیموكراسی پیادە بكرێت، بۆیەش لە تەواوی ھەڵبژاردنەکاندا پارتی ھێزی یەکەمی ھەرێمی کوردستان بووە، لەم ھەڵبژاردنەشدا پشت ئەستوور بە جەماوەرە دڵسۆزەکەی پارتی بڕوای بەخۆی هەیە وەک هێزی یەکەمی کوردستان بمێنێتەوە.

هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەروانگەی پەرۆشی بۆ ئاییندەی کوردستان بریاریدا بەشداری هەڵبژاردنێک ناکات کە بە نایاسایی و نادەستووری و لە سایەی سیستەمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت، چونکە لەماوەی رابردوودا دەرکەوت بریارەکانی دادگای فیدراڵی نادەستوورین، بە ئاشکرا دژایەتی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەکات، باشترین بژاردە لەم قۆناغە یەدا بەشدارینەکردنە لە ھەڵبژاردنێک کە بە نایاسایی ونادەستووری سەپێندرابێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر… كردنەوەی سەنتەری ناوەندی خانووبەرە

سەڵاح

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی

یاسین

ئاگاداریەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر

یاسین