ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شەپۆڵێکی باران بارین بەڕێوەیە

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی3ی2024 بڵاویكرده‌وه‌، لە ئەنجامى کاریگەرى دوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور  و کەنداوى عەرەب لە دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەپۆڵێکى باران بارین روو لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم دەکات .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سەرەتا لە باشوورى هەرێم دەست پێدەکات بە تایبەت لەسەر ئیدارەى گەرمیان کە زۆرترین بڕى دابارینى دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانى شەو درەنگدا  , بڕى باران بارینى پێشبینیکراو بۆ ئیدارەى گەرمیان لە نێوان (35-45)ملم دەبێت هەندێ کات هەورە تریشقەو لێزمە باران دەبێت و بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت  .

كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه‌، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى ڕاپەڕین بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لە ناوچانە لە نێوان (20-25) ملم دەبێت .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت، باران بارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچە شاخاوییەکان.

هه‌روه‌ها راگه‌یاندراوه‌،  بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لە سەنتەرى هەولێر (10-15)ملم ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچە شاخاوییەکان لە سەرووى 20 ملم دەبێت .

سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ کاریگەرى ئەم شەپۆڵە باران بارینەى بە لاوازى لەسەر دەبێت بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لە دەفەرە لە نێوان (7-12) ملم دەبێت .

له‌ كۆتاییدا كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: لەگەڵ باران بارین لە شەودا بارستە هەواییەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارینى دەبێت و ئەگەرى  تەرزە بارین لە گەڵ ئەم شەپۆڵە باران بارینە زیاترە .لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

دووپشک دەستگیر کرا

یاسین

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا

sirwan

به‌رپرسانی هه‌رێمى كوردستان و شاندێکی ئه‌مه‌ریکی یەکخستنەوەی پێشمه‌رگه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەڵاح